دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە كه له سۆشێاڵ میدیاكه‌یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
چ کاتێک باشترینە؟
له رانیه كاتى خوێنبه‌خشین بۆ كه‌سانى به‌ڕۆژوو دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە، كاتى خوێنبه‌خشینى بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكرد كه به‌رۆژوون و ده‌یانه‌وێت خوێن ببه‌خشن.
كاته‌كه له كاتژمێر 7:30 ـى شه‌و ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو كاتژمێر 10:30 شه‌و، بۆ ئه‌وانه‌ش كه به‌رۆژوو نابن له كاتژمێر 8:30 به‌یانى تاوه‌كو 12:00 نیوه‌ڕۆ ده‌توانن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه بكه‌ن بۆ خوێنبه‌خشین.
كارزان محه‌مه‌د ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گواستنه‌وه‌ى خوێن له رانیه، به 964ـى وت، له ره‌مه‌زاناندا تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌یان بۆ خوێن وه‌رگرتن بۆ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڕۆژوون.
وتیشی “باشتره كه‌سی خوێنبه‌خش به‌ڕۆژوو نه‌بێت، یان كه به رۆژووشه چه‌ند كاتژمێرێك دواى پارشێوكردن خوێن ببه‌خشێت، یان ئه‌وكاته‌ى كه له شه‌واندا بۆمان دیاری كردوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، وا باشتره له رۆژدا كه‌سی به‌ڕۆژوو خوێن نه‌به‌خشێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى نانى نه‌خواردووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌كاتى خوێن به‌خشین تووشی دابه‌زینى زه‌خت ببێت، یان بارى ته‌ندروستى تێكبچێت.
باس له‌وه‌شده‌كات، سه‌نته‌ره‌كه‌یان به‌ر له‌هاتنى مانگى ره‌مه‌زان ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه كه له‌م مانگه‌دا خه‌ڵك كه‌متر خوێن ده‌به‌خشێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوێنى یه‌ده‌گیان داناوه.
“گرفتمان له جۆره‌كان خوێن نییه، ته‌نیا خوێنه (-)ـه‌كان نه‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتى كه‌من، به‌ڵام به‌هاوكارى كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانى خوێنبه‌خشین تاڕاده‌یه‌ك كه‌موكوڕى زۆرمان له‌و خوێنانه نییه”. ئه‌مه‌ش قسه‌ى كارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گواستنەوەی خوێن لە رانیە.