لەسەر لابردنی 27 دار

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەک تۆمار دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت تۆمار دەکات، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، بەبێ پرسی ئەو فەرمانگەیە 27 داریان لە شوێنێک لابردووە.

پیشتر فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین نزیکەی 100 داری لە بەشێکی دەربەندی رانییە روواندبوو، بەڵام کۆمپانیایەک 27 داریان لادەبات بە بیانووی ئەوەی کێبڵێ ئینتەرنێتەکانیان لەژێر ئەو دارانەدا بووە.

محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایە گوایە کێبڵی ئینتەرنێتیان لەژێر ئەو دارانەدا بووە و پێشتر ئەوانیش ئاگادار نەبوون شتی وا هەبووبێت.

وتیشی، “نوێنەری کۆمپانیاکەمان بانگ کردووە تا بزانین کەی و چۆن ئەو کێبڵانە لەوێ داندراون، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە و ئێمەش سکاڵامان لەسەر تۆمار کردوون و چەند رۆژێکی دیکە کەیسەکە دەچێتە دادگا”.

ئەو دارانە لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی دەربەند رووێندراون، کە ساڵانە لە مانگی 11ـدا بەڕێوەدەچێت.

“لە کاتی لابردنی ئەو دارانەدا کۆمپانیاکە هیچ پرسێکی پێ نەکردووین و ئاگاداریشی نەکردووینەوە، بۆیە سکاڵامان لەسەری تۆمار کردووە”، محەمەد کەریم وای وت.

لە راپەڕین داوا لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکرێت پڕۆژەی ...

لە راپەڕین داوا لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکرێت پڕۆژەی لەبری سەوزکردن ئەنجام بدەن