دەستکراوە بە ناردنی موچەی فەرمانبەران

وەزارەتی دارایی عێراق: لەبارەی موچەی فەرمانبەران دادگای فیدڕاڵیمان ئاگادارکردوەتەوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستمان کردووە بە ناردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ مانگی ئادار لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و موچەی فەرمانبەران دەبێت “توطين” بە جێگیرکردن بکرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، “لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وەزارەتی دارایی پابەندبووە بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات، کە هەریەکە لە شایستەی دارایی بۆ کەمئەندامانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم نێردراوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: وەزارەت دادگای فیدڕاڵی ئاگادارکردوەتەوە لەناوەرۆکی نوسراوەکانی پێشوو، تەنیا بۆ ئەم مانگە بەم میکانیزمە موچە دابەش دەکەین ئەوەش ماوەیەکی پێدەچێت، بۆ مانگی داهاتوو پێویستە ئەو مەرجانەی دانراون هەرێم جێبەجێیان بکات.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دارایی دوپاتی دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە رەوایەتی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی کە پێشکەشی وەزارەتی دەکات.

بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری بۆ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی نارد، سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە 964ی راگەیاند، ناردنی موچە بۆ ئەم مانگە بەپێی تەواوبوونی وردبینیە لەهەر لیستێک، ئەم پرۆسەیە لەوانەیە نزیکەی دوو رۆژی پێ بچێت.

پرۆسەی ناردنی موچە تا دوو رۆژی تر دەخایەنێت

پرۆسەی ناردنی موچە تا دوو رۆژی تر دەخایەنێت