لەسەر پێکهاتەیەک یەکلایی نەبونەتەوە
بارسا بەدەست پێکانەوە وەزعی شڕە
964+
سۆما حەکیم زادە
قەیرانی پێکان لەم وەرزەدا بەرۆکی بارسای گرتووە و بەمهۆیەوە یانەکە کەوتۆتە دۆخێکی سەختەوە.
چاڤی ئەم وەرزەی دەستپێکرد بەهیوای ئەوەی بەرگری لەو ناسناوە بکات کە وەرزی رابردوو لە لالیگا بەدەستی هێنا و جارێکی دیکە جامەکە بباتەوە، بەڵام دۆخەکە وەک وەرزی پێشوو بەباشی نەڕۆیشت و ئاستی خراپی یاریکردنی یاریزانان وایکرد کە خاڵەکانیان روو لە کەم بوون بکات.
ئەوەی بووەتە کێشە بۆ بارسا، زۆری پێکانی یاریزانەکانە هەربۆیە چاڤی نەیتوانی پێکهاتەیەکی جێگیر هەڵبژێرێت.
بارسا لەم وەرزەدا 24 پێکانی جیاوازی هەبووە و 17 یاریزان لە قۆناغە جیاوازەکاندا تووشی پێکان بوون و چوار یاریزانیش ناچار بوون نەشتەرگەریان بۆ بکرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی