حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەوروبەر
دوو هەزار کارمەندی تەندروستی بێ پارشێو و بەربانگن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەمریکا لایەنێکه له شەڕی غەزه و بەرپرسە له دەستپێکردن و بەردەوامبوون و رێگریکردن لە کۆتایی ئەم جەنگە.
ئەندامێکی تیمی پزیشکی نەرویجی دەڵێت: ئێمە شاهیدی زیادبوونی ژمارەی ئهو منداڵانهین، کە بەهۆی قەیرانی خۆراکەوە بە برسێتی دەناڵێنن، وتیشی ئەوەی کە گرینگە کردنەوەی دەروازەکانە، نەک ناردنی هاوکارییەکان لە رێگەی ئاسمان و دەریاوە.
نەتانیاهۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی پۆلیتیکۆ وتی، لە غەزە قەیرانی خۆراک نییە، گەیاندنی هاوکاریش لە رێگەی دەریاوە بۆ کەرتی غەزە بیرۆکەی خۆمە.
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل لە چەند سەرچاوەیەک رایگەیاند: بزووتنەوەی حەماس تا ئێستا توانای هەڵدانی موشەکی هەیە بۆ سەر ئیسرائیل.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: رەمەزان لای زیاتر لە 2 هەزار کارمەندی تەندروستی لە باکووری کەرتی غەزە بەبێ خواردنی پارشێو و بهربانگ دەستپێدەکات.
کەناڵی 13ی ئیسرائیلی رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل کارەکانی هەڵوەشاندنەوەی لیواکەی لە خان یونس تەواو کردووە، هێزە تایبەتەکانیش دەمێننەوە بۆ گەڕان بەدوای دیلەکان و سەرکردەکانی حەماس.