شەش مۆلیدەیان سکاڵایان لەسەرە

بەدواداچوون بۆ کێشە ژینگەییەکانی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلیەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، بۆ بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی سەرپێچیە ژینگەیەکانی مۆلیدە ئەھلیەکان سەردانی سەرجەم مۆلیدەکان دەکات و بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کردوویانە سکاڵایان لەسەر شەش خاوەن مۆلیدە تۆمار کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

دیدار ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلیەکان لەفەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، مانگانە ئێمە بەدواداچوون بۆ سەرجەم مۆلیدە .ئەهلیەکان دەکەین و رێنمایی ژینگەیی دەدەینە خاوەنەکانیان، ئەو سەرپێچیانەش زیاتر کێشەی دەنگ و ژاوەژاوە و دوکەڵ و کۆنکرێتی ژێر مۆلیدەکەیە

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە سەردانەکانی پێشتردا خاوەنی حەوت مۆلیدە سکاڵایان لەسەربووە بەهۆی سەرپێچیە ژینگەییەکانەوە، تەنیا یەکێکیان چارەسەری کێشەکانی کردووە و ئەوانی دیکە مۆڵەتی 10 بۆ 15 رۆژیان پێدراوە، تا بە تەواوی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

لە ناو بازاڕ و گەڕەکەکانی هەڵەبجە 41 مۆلیدەی ئەهلی هەیە و بە پێی بڕگەیەکی رێگەپێدان بەو مۆلیدانە پێویستە لە 15% زەوی دەوروبەری سەوزایی بێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاریی...

کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا هات