دوكانێكی عه‌تار له به‌رده‌ڕه‌ش داخرا
ده‌یویست شهربهتێكى ماوەبهسهرچوو ده‌رخواردى رۆژوه‌وانان بدات
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
له به‌رده‌ڕه‌ش شوێنێکی دروستکردنی شەربەت داخرا، كه شوێنه‌كه خۆى كارى عه‌تارى تێدا ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ 10.3.0224 لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش دەستی بەسەر نزیکەی یەک تۆن شەربەتی ئیکسپایەردا گرت کە خاوەنەکەی دەیویست لە مانگی رەمەزاندا بە خەڵکەکە ساغی بکاتەوە.
کامه‌ران بەرزنجی، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی لە بەردەرەش بە 964ـی وت، ئه‌و شهربهتهى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، لە مانگی 8ـى ساڵی 2023 ـه‌وه ماوەكه‌ی بەسەرچووە و خاوەنەکەی دەیەویست دووبارە لەنێو دەبەى بکاتەوە و لە رەمەزاندا بیفرۆشیت.
وتیشی “شوێنەکە بە درێژایی مانگى رەمەزان دادەخرێت و لێپێچینەوەی یاساییش لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن