پاڵەوانیەتى یانەکانى عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان کۆتایى هات
کچانى کورد زۆرترین دەستکەوتیان چنییەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە کۆتا رۆژى پاڵەوانیەتى یانەکانى عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان، کچانى کورد زۆرترین دەستکەوتیان بەدەستهێنا.
بەشدار ئەحمەد، سکرتێری یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بە 964ـى وت،”پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدان ئەمساڵ هێنرایە شاری سلێمانی و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، ئەوەش وەک ئامادە باشییەک بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە شاری سلێمانی”.
بەپێى قسەى بەشدار ئەحمەد، کچانی کورد 70%ـى هەڵبژاردەى گۆڕەپان و مەیدانى عێراق پێکدەهێنن و لەم پاڵەوانیەتییەشدا زۆرترین پلەى یەکەمیان بەدەستهێناوە.
کوردستان مامۆ جەمال، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـى وت،”توانیویەتی پلەی یەکەم لە یاری 400 مەتری بەربەست بەدەستبهێنێت لە پاڵەوانیەتیەکەدا”.
جگە لەوە دێرین بەختیار، لە یارى 100 مەترى و 100 مەترى بەربەست، یەکەم بێت و ژمارەى پێوانەیش بشکێنێت.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح