بەرزبوونەوەی نرخی زێر
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 463 هەزار دینارە
964+
ئەحمەد مستەفا
نرخی زێڕ گهیشته بهرزترین ئاست و ئەمڕۆ شەممە، یهك ئۆنسه به 2178 دۆلاری ئهمریكی مامهڵهی پێوهدهكرێت، له ههرێمی كوردستانیش نرخهكهی لە بەرژەوەندی دەستگیراندارەکان نییە.
لە بازاڕەکان، نرخی یەک کیلۆ زێڕ، بۆ حەوت دەفتەر دۆلار بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا، پێشتر لە خوار ئەو بڕەوە مامەڵەی پێوە دەکرا، پهیوهست به نرخهكان عەلی بۆسکێنی زەرەنگەر بە 964ی وت، مسقاڵێك زێڕی عهیار 18 به 398 ههزار دیناره، مسقاڵێك زێڕی عهیار 21 به 463ههزار دیناره و یهك لیرهش به 455 دۆلاره.
ئەوە لەکاتێکدا، 15 رۆژ پێش ئێستا و لە رۆژی 23.2.2024 بە قسەی هەمان رەڕەنگەر بێت، یهك مسقاڵ زێڕی عهیار 18 به 370 ههزار دینارە و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 435 هەزار دینار مامهڵهی پێوهکراوە.
بە قسەی ئەو زەرەنگەرە بێت، بازاڕی هەرێمی کوردستان وابەستەی بازاڕی جیهانە، هەر گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی نەختینە کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دەبێت، ئەو وتیشی، ئەم بەرزبوونەوەیە لە بەرژەوەندی فرۆشی ئێمە و دەستگیراندارەکان نییە.
پێشتر، ئەگەر کورێک 10 مسقاڵ زێڕی بۆ دەستگیراندارەکەی بکردایە بە گریبەستی هاوسەرگیری ئەوا سێ ملیۆن و 700 هەزار دیناری خەرج دەکرد، کە بۆ کۆی تێچوون 280 هەزار دینار کەمتر بوو، ئێستا دەبێت بڕی سێ ملیۆن و 980 هەزار دینار بۆ کۆی تێچووی زێڕەکان خەرجبکات.
جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەوتارێکیدا له کۆنگرێس (ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا)، وتی، ئەمساڵ دەست بە کەمکردنەوەی سودی بانکی دەکەین، بە قسەی شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان بێت، ئهو ههنگاوهش وایكردووە كانزا زهردهكه زیاتر بدرهوشێتهوه و روو لە بەرزی بکات.
لای خانمانی دهۆک ئێستا باوی زیوە و بوک لە بری زێڕ بەکاری دەهێنێت
دەیویست 24 کیلۆ زێڕ بە قاچاخ بهێنێتە سلێمانی
دۆلار ناجێگرە و زێڕ بەرز بووەتەوە
——————————————————————————————
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سلێمانی رێکخراوی رزگاربووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە، واژۆ بۆ پابەندبوونی حکومەتی عێراق، بە قەرەبووکردنەوەی رزگاربووان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە.
رێکخراوەکە لە بەردەم بەردەکی سەرا و لە نزیک وێنەی سەرکردەی کورد شێخ مەحمودی حەفید کۆدەبنەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە 9.3.2024، دەستدەکەن بە وەرگرتنی واژۆی چین و توێژە جیاوازەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە، هەفتەیەکی دیکە یادی 38 ساڵە کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە، لە ئاگاداریی نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، رێکخراوەکە دەڵێت، ھەڵەبجەییەکانی دانیشتووی سلێمانی و دەورووبەری و سەرجەم دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان، ئەندامانی خۆبەخشی ھەڵەبجەیی لە ئەمڕۆوە کاتژمێر 10:00 دەستدەکەن راگەیاندنی کەمپینەکە.
ئەوەش باسکراوە، کەمپیەنکە بە مەبەستی پشتگیریکردن و ھەوڵدانە بۆ جێبەجێکردنی ( یاسای ژمارە 35 کە لە ساڵی 2013 )دا، دەرکرا بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی ئاوارەکان و زییانلێکەوتووانی برا شیعەکانمان کە لە باشوور لە “ئنتیفازەی شەعبانیەدا” ئاوارەی وڵاتی سعودییە بوون و لە ( ئۆردوگای رەفح) نیشتەجێ کران.
ئەو خۆبەخشانە ئامانجیان ئەوەیە، بە ھەمان یاسا و بڕیار رزگاربووان، بەرکەوتووان و زییانلێکەوتووانی تاوانی گەورەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە 16.3.1988 قەرەبووی مادی و مەعنەوی بیانگرێتەوە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێیان بدرێت.
مانگی ئاداری 1991، تەقەکردنی ئەفسەرێکی ناڕازی سوپای عێراق لە کاتی گەڕانەوە لە شەڕی عێراق و کوەیت لە شەقامێکی بەسرە، کاتێک گوللەتۆپێکی بەرەو وێنەیەکی گەورەی سەدام حوسێن تەقاند، جوڵانەوەیەکی گەورەی دروستکرد و پاش ئەوە شۆڕشی گەلانی عێراق لە ژێر ناوی “ئینتیفزەی شەعبانییە” دژ بە حکومەتی ئەوکاتی بەعس دەستی پێکرد، پاشتر حکومەتی عێراق قەرەبووی راگواستن و زیانلێکەوتووانی کردەوە.