دابەزی بۆ ریزبەندی شەشەم

نەورۆز ریمۆنتادای بەسەردا كرا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە یارییەکانى هەفتەی 19ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى، میواندارى یانەى حدودی کرد.

لەخولەكی 40ی یارییەکە، كلاودیۆ ئۆلیڤێرا مارادۆنا بەگۆڵێكی سەر، دڵخۆشى و ئاهەنگى خستە دڵى هاندەران و گۆڵى یەکەمى نەورۆزى تۆمارکرد، دواتر جارێكی دیكە مارادۆنا لە خولەکى 50 دا، گۆڵی دووەمی نەورۆزی تۆماركرد.

بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو حدود لەخولەكی 51 گۆڵی یەكەمی تۆماركردو دوابەدوای ئەوەش لە خولەكەكانی 62 و 67گۆڵى یەکسانبوون و بردنەوەی یارییەکەى تۆمارکرد.

یانەى نەورۆز 3خاڵی یاریەكەی لەدەستداو بە 27 خاڵ چووە ریزبەندی شەشەمی خولەكەو یانەی حدودیش  پلەى چوارەمی بە 29 وەرگرت لە خولی  ئەستێرەكانی عێراق.

یانەی نەورۆز بەفەرمی رێگەپێدانی لە پرۆلیگی عێراق پێدر...

یانەی نەورۆز بەفەرمی رێگەپێدانی لە پرۆلیگی عێراق پێدرا