رەخنەی لە چیتر هەیە؟
كوردستان موكریانی: ژنێك نابینم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنێك بێت
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
كوردستان موكریانی، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر و رووناكبیر، ده‌ڵێت ته‌نیا له 8ی مارسدا یادی ژن مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو رۆژێك یادی ژن بكه‌نه‌وه.
كوردستان موكریانی له رۆژی جیهانیی ژناندا بۆ 964 قسه‌ی كرد و گله‌یی له‌وه هه‌یه له هه‌موو كوردستاندا 37 زانكۆ هه‌یه، ته‌نیا یه‌ك ژن سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “200 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیمان هه‌یه، به‌ڵام نابینم ژنێك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵێك بێت”.
موكریانی، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه و زمان‌ناس و چالاکوانی مافەکانی ژنانە، پێی وایه بۆ رێزگرتن له ژن و پێدانی مافه‌كانی، پێویستی بەوەیە له په‌روه‌رده‌ی منداڵ و خێزانه‌وه ده‌ستپێبكرێت و هزری کۆمەڵگە بەرامبەر ژن بگۆڕێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا