دراوسێی یەکترن

بەهۆی دەمەقاڵێ لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک کوژرا

964+
دیلان محەمەد جەزا

ئەمشەو لە میران سیتی کە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی، دوو دراوسێ لەسەر شەڕی منداڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان، کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بە 964 وت، ئەوانەی شەڕەکەیان کردووە دراوسێی یەکترن، بەهۆی شەڕی منداڵان، باوکی یەکێک لەمنداڵەکان چووەتە سەرماڵی ئەوەی دیکەیان و برینداری کردووە، ئەو کەسەی بریندار بووە تەقەی کردووە و کوڕێکی ئەو کەسەی کوشتووە کە چووەتە سەر ماڵەکە.

ئەو سەرچاوە ئەمنیە دەڵێت، ئەو کەسەی بکوژە بە برینداری لەژێر دەستی پۆلیسە لە نەخۆشخانە.

لەبەردەم چێشتخانەیەکی سلێمانی کەسێک کوژرا

لەبەردەم چێشتخانەیەکی سلێمانی کەسێک کوژرا