حاسڵاتی رووداوەکانی ‌غەزە

“ئەمریکا بە نهێنی 100 گرێبەستی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کردووە”

+964

ژووری هەواڵ

یائیر لابید سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەڵێت: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە گەورەترین کارەساتی مێژوویی ئیسرائیل، کە 7ی ئۆکتۆبەرە، دەشڵێت ناکرێت چیتر وەک سەرۆک وەزیران بەردەوام بێت.

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ئیدانەی بڕیارەکەی ئیسرائیل دەکەن بۆ دروستکردنی 3 هەزار و 426 یەکەی نیشتەجێبوون لە رۆژئاوای کەرتی غەزە.

وتەبێژی فەرمی ئەنساروڵا دەڵێت: ئەمریکا دەبوو ئیسرائیل ناچار بکات دەستدرێژی و هێرشەکانی رابگرێت بەڵام بە پێچەوانەوە بژارەی زیادكردنی گرژییه‌كانی پێدا.

وەزیری دەرەوەی چین پشتیوانی تەواوی ئەندامێتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات واز لە دروستکردنی بەربەست بهێنێت.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه‌، ئەمریکا بە نهێنی 100 گرێبەستی پەسەند کردووە لەگەڵ ئیسرائیل و لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە چەکی رادەست دەکات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: ئێمە هیچ بەرەوپێشچوونێک نابینین سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غه‌زه‌، دەشڵێت دەبێت ئەم دۆخە بگۆڕدرێت