113 هه‌زار خوێندكار لێى سوودمه‌ندن

خوێندنى باڵا: دابەشکردنى دەرماڵەى خوێندكاران به‌رده‌وامه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتى خوێندنى باڵا ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ى دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان نیه‌ و لە هه‌ر شوێنێك پاره‌ى كاش هه‌بێت دابەشکردن به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەرماڵەی خوێندكارانی ناو شار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.

د. توانا نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ 964ـى رایگەیاند، لاى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كێشه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران نییه‌ بڕیاری بۆ دەرچووە و بەردەوام دەبێت.

وتیشی “كێشه‌ له‌و گه‌نجینه‌ و بانكانه‌یه‌، بەپێی ئەو پارە کاشەی هه‌یانه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن”.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ده‌رماڵه‌ هیچ خوێندكارێكی زانكۆ و په‌یمانگاكان نافوتێت.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ 964 له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌ستیكه‌وتووه‌، مانگانه‌ زیاتر له‌ 113 هه‌زار خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هەرێمی كوردستان سوودمه‌ندى بڕیاری پێدانی دەرماڵەن.

دارایی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ى به‌شێك له‌ خاوه‌ن بڕوانام...

دارایی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ى به‌شێك له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌كان خه‌رج ده‌كات