بە مەرجە

سیستمى ئاودان به‌ شێوه‌ى قیست ده‌درێته‌ جوتیارانى مه‌خمور

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شی كشتوكاڵى مه‌خمور داوا له‌ جوتیارانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ببنه‌ خاوه‌ن سیستمى ئاودان بۆ زه‌وییه‌كانیان، سه‌ردانیان بكه‌ن و پێداویستییه‌كانیان بهێنن.

سیستمى ئاودانه‌كه‌ پێی ده‌ڵێن (مەره‌شه‌) له‌ یه‌ك كاتدا رووبه‌رێكی زۆرى زه‌وی كشتوكاڵى ئاوده‌دات.

مه‌ڕوان حوسێن، لێپرسراوى به‌شی كشتوكاڵى قه‌زاى مه‌خمور به‌ 964ـى وت، سیستمه‌كە به‌ شێوه‌ى قیست به‌ جوتیاران ده‌درێت و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتوكاڵى موسڵەوە دابینكراوه‌.

سیستمه‌كه‌ به‌ دوو قەبارەى جیاواز دابینكراوه‌، یه‌كه‌میان بۆ زه‌وی 120 دۆنمى و دووه‌میشیان بۆ زه‌وی 80 دۆنمى.

وتیشی “به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ى بۆ جوتیاران و زه‌ویه‌كانیان داندراوه‌، بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م سیستمه‌، كه‌مترین جوتیاری سنوورى مه‌خمور لێی سوودمه‌ند ده‌بن، چونكه‌ زه‌وییه‌كانیان موڵك نین”.

به‌ قسه‌ى مه‌ڕوان، ئه‌و جوتیارانه‌ى ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، ده‌نێردرێنه‌ كشتوكاڵى موسڵ و له‌وێش له‌ رێگه‌ى تیروپشكه‌وه‌ سیستمه‌كه‌یان به‌ قیست پێده‌درێت، چونكه‌ ده‌ڵێت “ته‌نیا 120 دانه‌ له‌و سیستمه‌ بۆ جوتیاران دابینكراوه‌”.

كشتوكاڵى مه‌خمور ماوەی هه‌فته‌یه‌كی بۆ پێشکەشکردنی داواكارى جوتیاران داناوه‌ بۆ خۆتۆماركردنیان.

ئه‌مساڵ جوتیارانى مه‌خمور به‌ كارتى زیره‌ك پاره‌ وه...

ئه‌مساڵ جوتیارانى مه‌خمور به‌ كارتى زیره‌ك پاره‌ وه‌رده‌گرن