رووداوی هاتوچۆ
کەسێک لە کەلەکچی گیانی لەدەست دا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
بەیانی ئەمڕۆ لە رێگای سەرەکیی ناحیەی کەلەکچی، رووداویکی هاتوچۆ روویدا، بە هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کۆرۆلای تایبەت و پیکاپێک بووە.
ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی گشتیی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا کۆرۆلاکە گیانی لەدەست دا، کە خەڵکی کەلەکچییە، دوو کەسی دیکەش کە لە ناو پیکاپەکەدا بوون، بریندار بوون.
وتیشی، تەرمی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لە دەستداوە گەیەندرایە پزیشکی داد و بریندارەکانیش گواسترانەوە نەخۆشخانە.
لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
بە پێی زانیارییەکانی 964، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی ناحیەی کەلەکچییە و تەرمەکەی کەمیکی دیکە لە گۆڕستانی ناحیەکە بە خاک دەسپێردرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا