رێژەی سەوزایی چەندە؟

ناو بازاڕی سلێمانی سەوز دەکرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

باخچەکانی سلێمانی لە خۆئامادەکردندان بۆ سەوزکردنی ناو بازاڕی سلێمانی، وتەبێژی باخچەکان دەڵێت، هەڵمەتەکە سەرجەم ناو بازاڕ دەگرێتەوە.

عەلی حامید وتەبێژی باخچەکانی سلێمانی بە 964 وت، لەم مانگەدا ئەگەر کەشوهەوا لە بار بێت، دەست دەکرێت بە پڕۆسەی سەوزکردنی ناو بازاڕی سلێمانی.

باسی لەوەش کرد، پرۆسەکە سەرجەم ناو بازاڕ دەگرێتەوە و ئەو شوێنانەی دارەکانی بە هەر هۆکارێک لابرا بێت، دار لە شوێنیان دەڕووێندرێنەوە و ئەو چاڵانەشی پڕ کراونەتەوە، دادەنرێنەوە.

وتیشی، هەریەکە لە دارەکانی تووی گەڵا پان و قەزوان و ناروەند بەکاردێت و بە پێی جێگاکان دەگۆڕێت.

“لیژنەیەک دانراوە بۆ بەدواداچون بۆ جێگای روواندنی دارەکانی ناو بازاڕ، ئێستا سەرقاڵی سەرژمێرین بۆ ئەو جێگایانەی داریان پێویستە”، عەلی حامید وای وت.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئێستا رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە 20% نزیکبووەتەوە، شارەوانیی سلێمانی لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بەو ئاستە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ...

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ٪20