دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قه‌زاى چۆمان.. وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر
10 كه‌ویان كوشتووه
ژینگەى هەولێر سێ راوكه‌رى له چۆمان دایه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، سێ راوكه‌رى له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قه‌زاى چۆمان داوه‌ته دادگا، كه له سنوورى ئه‌م قه‌زایه راویان كردووه و بوونه‌ته هۆى كوشتنى چه‌ند باڵنده‌یه‌كی كێوى.
نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان به فه‌رمى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه تۆمار كرد.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوەبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به 964ـى وت ئه‌و سێ راوكه‌ره 10 باڵنده‌ى كێویان كوشتووه و ئه‌مه‌ش سه‌رپێچیكردنه بۆ سه‌ر ژینگه.
سێ راوكه‌ره‌كه لە گوندی کۆیلێ لە سنووری ناحیەی قەسرێى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان ئه‌م كاره‌یان كردووه.
وتیشی “بە گوێرەی نوێترین رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2023 له رێنمایی رێکخستنی راوکردندا هاتووە، پێویستە لە وەرزی راوکردن راوبکرێت و مۆڵەتی راوکردنی هەبێت”.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران كه قه‌زاى چۆمان له سنوورى كاركردنیه‌تى، بڵاویكرده‌وه، به‌هۆى نه‌بوونى نوێنه‌رى یاسایی له فه‌رمانگه‌كه‌یان، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م سكاڵایه‌یان تۆماركردووه بۆ سزادانی تاوانباری ژینگه‌یی له قه‌زای چۆمان.
ده‌شڵێت، ئه‌و 10 باڵنده كێویه‌ى كوشتویانن کەو بوون.