پێنج سوێسكه‌ى راو كردبوو

دادگاى پیرمام بڕیاری زیندانیكردنى بۆ راوكه‌رێك ده‌ركرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دادگاى كه‌تنى پیرمام، بڕیاریدا به‌ زیندانى كردنى راوكه‌رێك كه‌ هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر راوى سوێسكه‌ى له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌ كردبوو، ژینگه‌ى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، سزاى پێبژاردنیشی بۆ كراوه‌.

رۆژى 23.6.2023 كه‌سێك به‌ناوى (ع.أ.ع) له‌ سنوورى به‌ستۆڕه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى پیرمام له‌رێگه‌ى چه‌كى تاپڕه‌وه‌ راوى پێنج سوێسكه‌ى كرد و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێریش داواى یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا.

دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نوێنه‌رى یاساییان بڕیارێكی دادگاى كه‌تنى پیرمامى له‌باره‌ى داوایه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ سزاى به‌سه‌ر راوكه‌رێك سه‌پاندووه‌.

وتیشی “بڕیاره‌كه‌ى دادگا بە پێی ماددەی 42 لە یاسای ژمارە (8ـی ساڵی 2008)ـى یاسای پاراستن و چاککرنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بوو و لە بەرژەوەندی فەرمانگەكه‌مان كۆتایی هات”.

به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ ئاماده‌نه‌بوو قسه‌ له‌سه‌ر ماوه‌ى زیندانیكردنى ئه‌م راوكه‌ره‌ بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ دادگا، سزاى پێبژاردنیشی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ جێبه‌جێ كردووه‌.

گوندى مه‌له‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى راوكردنی دا

گوندى مه‌له‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ى راوكردنی دا