خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنى خولێك بوو
له هه‌ولێر پزیشكێكی ساخته‌ى جوانكارى ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای پزیشکان ده‌ڵێت، له هه‌ولێر پزیشكێكی ساخته‌یان داوه‌ته دادگا، كه ژنێك بوو خۆى كردبوو به پزیشكی پێست و جوانكارى.
پزیشكه ساخهتهكه له‌كاتى ئەنجامدانی خولێکی جواکاری له‌یه‌كێك له ئۆتێلهكانى هه‌ولێر دەستگیرکراوه.
لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای پزیشکان، بە هەماهەنگی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش خولێکی جوانکاری پزیشکیان لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری هەولێر راگرت، چونكه زانیاریان هه‌بوو كه ئه‌وه‌ى خوله‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه پزیشكێكی ساختهبووه.
سەندیکای پزیشکان ده‌شڵێت، دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه، رێکاری یاسایی له بەرامبەر گیراوهتە بەرو دراوه‌ته دادگا.