زۆربەیان لە پارێزگای سنە بوون

لەماوەی ئەم مانگە هەر رۆژێک کۆڵبەرێک بریندار کراوە

964+

فەهمی نەبی

لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئادار، واتا لەماوەی شەش رۆژدا، شەش کۆڵبەر بە گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستداوە.

دواترین برینداری کۆڵبەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە، کۆڵبەرێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی مەهدی ئەنوەری خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار کراوە.

ئەرسەلان یار ئەحمەدی سەرۆکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بە 964ی وت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەر رۆژێک کۆڵبەرێک بە گوللە بریندار کراوە، یەکێکیان نەبێت لەسنووری پارێزگای کرمانشا بووە، ئەوانی دیکە هەموویان لەسنووری پارێزگای سنە بوون.

سێ رۆژ لەمەوبەر لە سنوری هەنگەژاڵەی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی دانیشتووی شاری تیکاب کە باوکی سێ منداڵ بوو، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرێک کوژرا و هاوژین و سێ منداڵی جێهێشت

کۆڵبەرێک کوژرا و هاوژین و سێ منداڵی جێهێشت