بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

ئەندازیارانی تورکیا کارگەکانی ئۆکسجینی هەڵەبجە سیانە دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیایەکی تورکیا ژمارەیەک ئەندازیاری ناردووەتە هەڵەبجە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی رێژەی پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بۆ کارگەکانی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.3.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، هەمان ئەو کۆمپانیایەی کە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی بۆ هەڵەبجە بونیادناوە، دوو ئەندازیاری ناردووەتە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، نەخۆشخانەی وەفا، نەخۆشخانەی گشتی هەورامان.

چاککردنەوە و سیانەکردنەکە لەچوارچێوەی ئەو گرێبەستەدایە کە لەگەڵ کۆمپانیاکە واژوکراوە و هەرچەندە ماوەی گرێبەستی چاککردنەوە تەواو بووە، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وای وت.

کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی گشتی هەورامان توانای بەرهەمهێنانی 34 مەتر سێجا ئۆکسجینی هەیە لە کاتژمێرێکدا و لە 24 کاتژمێردا 150 بتڵ پڕدەکات.

کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دەتوانێت 54 هەزار لیتر لەکاتژمێرێکدا بەرهەم بهێنێت. کارگەکەی نەخۆشخانەی وەفاش لە کاتژمێرێکدا 30 مەتر سێجا ئۆکسجین بەرهەمدەهێنێت.

لەمەودوا هەر لە بیارە بتڵی ئۆكسجین پڕدەكرێتەوە

لەمەودوا هەر لە بیارە بتڵی ئۆكسجین پڕدەكرێتەوە