964+
پۆلیس بەدوای تەقەکەرەکان دەگەڕێت
لە زاخۆ بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس بریندارن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بێدار نزیک بەرێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ، تۆمەتبارێک کە شوفێری پیکابێک بووە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کردووە و شوفێر و سەرنشینەکەی بریندار کردووە.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی راگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی تەقەکردن، پۆلیس چوونەتە شوێنی روداوەکە.
وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، دوو بریندار لەو رووداوە رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراون و بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە و بەدوایدا دەگەڕێین.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوانەی بریندارن یەکێکیان تەمەنی خوار 18 ساڵە و ئەوەی دیکەیان سەروو 30 ساڵە، هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.