4500 مهتر سێجا خۆڵ و زبڵ فرێدرا
پردی سهیداوه بە تەواوی خاوێن كرایهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
پڕۆسەی خاوێنکردنەوەی پردی سەیداوە له ههولێر كۆتایی هات و تەواوی ژێر پردەکە و شەقامەکان شۆردران، زیاتر له 4500 مهتر سێجا خۆڵ و زبڵ فرێدرا.
سهرۆكایهتی شارهوانیی ههولێر رایگهیاند، شهوی رابردوو لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، تهواوی زبڵ و پاشماوەکانی ژێر پردی سەیداوە و تەواوی شەقامەکەش شۆردران و پاککرانەوە.
ئاماژهیان بهوهش كردووه، تەنیا دوێنێ شهو نزیکەی (480) مەتر سێجا خۆڵ و خاشاک تێیدا کۆکراوهتهوە و له زبڵخانەی کانی قڕژاڵە فڕێدراوه.
ههروهها ئهوهیان باس كردووه، هەڵمەتەکە لە رێگهی (10) ئامێری شۆفەڵ و بۆب کات و قەلاب، هەروەها لەگەڵ زیاتر لە (30) کارمەندی ژینگەپارێز كارهكهیان ئەنجامداوه.
شارهوانیی ههولێر دهڵێت، له كۆی گشتیی پڕۆسەی خاوێنکردنەوەکەدا زیاتر لە 4500 مەتر سێجا زبڵ و پاشماوە فڕێدراون.
پێشتر زەردەشت عەبدولخالق سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆ 964 وتبووی، بەرنامە ئەوەیە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە بیگەیەنرێتە نزیک سایلۆ لەوێ پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی لێیە و تێکەڵ دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە سێ کیلۆمەتر و نیوە، بەوتەی زەردەشت سەرسام پێشتر پڕۆژەیەکیان هەبووە و لەبەردەستی سەرۆکی حکومەتە، کە تێچووەکەی 678 ملیۆن دینارە و بڕیارە بەو پارەیە ئاوەڕۆی ژێرپردی سەیداوە بگەیەننە ژێر داون تاون.
رۆژی 15.2.2024 بەهۆی بارانێکی بەخوڕ ژێر پردی سەیداوە لەشەقامی 30 مەتری هەولێر ژێر ئاوکەوت و 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.