رایان کرد
دوو ماتۆڕسوار‌ی چەکدار دوو گەنجیان بریندار کرد
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
ئەمشەو “سێشه‌ممه 5.3.2024” لەلایەن دوو چەکداری دەمامکدارەوە به سواری ماتۆڕێكه‌وه، لە دوو گەڕەکی جیاوازی شاری کەرکوک تەقەیان لە دوو گەنج كردووه و برینداریان كردن.
سەرچاوه‌یەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، دوو كه‌س به سواری ماتۆڕێكه‌وه دوو گه‌نجیان له دوو شوێنی كه‌ركوك بریندار كرد، برینداره‌كان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کران و چەکدارەکانیش هەڵهاتوون.
وتیشی، دوو چەکداره‌كه لە گەڕەکی رووناکی، نزیک مۆڵ پاریس و هەروەها لە گەڕەکی حیسابات تەقەیان لە دوو گەنج کردووە و بە سەختی برینداریان كردوون.
“لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و پێداچوونەوە بە کامێراکانی چاودێری گەڕەکان دەکەن”، سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی عرووبه وای وت.
محەمەد عەدنان، وه‌ك شایەتحاڵێك لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت ، دوو بریندار، كه گولـلە بەر قاچیان کەوتبوو، رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا