8 مانگه شاره‌وانى شوێنیان پاكده‌كاته‌وه
مه‌یخۆره‌كانى پردێ له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتى خۆیان مه‌ست ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى پردێ ده‌ڵێت، ماوه‌ى هه‌شت مانگه ئه‌و شوێنه پاكده‌كه‌نه‌وه كه كۆمه‌ڵێك كه‌س مه‌ی لێده‌خۆنه‌وه و دواتر به پیسی به‌جێیده‌هێڵن.
شوێنه‌كه، دوو سایده‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى رزگارى ئه‌م ناحیه‌یه، له‌گه‌ڵ بلواره‌كانى نێوان ئه‌م دوو سایده له ئێواره‌وه تا دره‌نگانى شه‌و ئه‌م خه‌ڵكه لێى داده‌نیشن و مه‌ى لێ ده‌خۆنه‌وه.
له سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆپری، خه‌ڵكى نزیكی ئه‌م شوێنه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رێكی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، چونكه هه‌م ئه‌وانى بێزار كردووه، هه‌میش زیانى زۆریان به بلواره‌كانى نێوان ئه‌م دوو سایده گه‌یاندووه.
محه‌مه‌د نه‌جیب، سه‌رۆكى شاره‌وانیى پردێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌ن و ماوه‌ى هه‌شت مانگیشه له رێگه‌ى تیمه‌كانییانه‌وه ئه‌و شوێنه له پاشماوه‌ى مه‌یخۆره‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “جگه له پیسكردنى ئه‌م شوێنه، زیانى زۆریشیان به سیستمى ئاودانى بلواره‌كان گه‌یاندووه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، پێویسته لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى وه‌ك پۆلیس و ئه‌منى وه‌ته‌نى رێگرى له دروستبوونى ئه‌م جۆره دیمه‌نانه له ناحیه‌كه‌یان بكه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، هیچ شوێنێكى مه‌ی خواردنه‌وه له ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ دا نیه.