964 بەدواداچوونی بۆ کردبوو

شارەوانیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە چاک دەکەین

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی دوای بەدواداچوونێکی 964 بۆ گیرانی مەنهۆڵێک لە شەقامی کاوەی سلێمانی هاتووەتە سەرخەت و وتەبێژەکەی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە چاککردنی دەکەن.

دوێنێ دووشەممە 964 بەدواداچوونی بۆ گیرانی مەنهۆڵێک کرد، کە گیراوە و بۆنێکی ناخۆشی بەو شەقامەدا بڵاوکردووەتەوە و بەشێک لە دوکاندارەکان ناڕەزایەتیی خۆیان لەوبارەیەوە پیشان دا.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەوان ئەو بابەتەیان فەرامۆش نەکردووە، بەڵکو وەک دەڵێت دەرخستەیان بۆ کردووە و هەفتەی داهاتوو کاری تێدا دەکەن.

وتیشی، “ئاوەڕۆکەی زۆر کۆنە بە گۆریچە کراوە و داتەپیوە، لە کۆندا بە ژێر بازاڕی زانکۆ و بازاڕی بەهاردا هاتووە، کە موڵکی هاوڵاتییە، بۆیە ئاوەڕۆیەکی تازەی بۆ دروست دەکرێت”.

ئەو شەقامە یەکێکە لە قەرەباڵغترینەکانی ناوبازاڕی سلێمانی، 964 پرسیاری ئەوەی کرد ئاخۆ لەکاتی کارکردندا هاتوچۆ لە شەقامەکەدا رادەگرن، وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی وتی، “هەموو هەوڵێک دەدەین هاتوچۆ رانەگیرێت، بەڵام ئەگەر پێویست بوو بە شێوەی کاتی رایدەگرین”.

مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تا...

مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تاڵ کردووە