ناوەندێکى تۆمارکردنى کارتى بایۆمەتر لە سنورى سلێمانى وینە: ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
وتەبێژى کۆمیسیۆن بۆ 964 ئاشکراى دەکات
تۆمارى بایۆمەترى دەنگدان درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
تۆمارى بایۆمەترى دەنگدان درێژکرایەوە و وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، 10ـى مانگ دوا مۆڵەتە.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە 964ـى وت،”دواین وادەی تۆماركردنی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان رۆژی 10.3.2024ـە و کاتژمێر 3:00ـى ئەو رۆژە کۆتایى دێت”.
درێژکردنەوەکە لە کاتێکدایە، 20.2.2024 دوا مۆڵەت بوو، بەڵام بۆ 5.3.2024 درێژکرایەوە، هەر هاوڵاتییەکیش تۆمارى بایۆمەترى ئەنجام نەدابێت لە رۆژى هەڵبژاردندا مافى دەنگدانى لێ زەوت دەکرێت.
بڕیارە رۆژى 10.6.2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت و کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى دەکات.
دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى، بڕیارە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەشێوەى چوار بازنەیى ئەنجام بدرێت و 100 کورسى پەرلەمان پڕبکرێنەوە، ئەوەش دواى ئەوەى لەلایەن دادگاى فیدڕاڵییەوە کورسى کۆتاکان هەڵوەشایەوە.