گرافیکی نرخی نەوت
لە خوار 83 دۆلارە
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
چەند رۆژێکە نەوت نرخەکەی هەر لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەڵام ئەمڕۆ دابەزینى بەخۆیەوە بینى و لە خوار 83 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 82 دۆلار و 59 سەنتە و بەڕێژەى 0.21% سەنت، دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى سوکى تەکساسیش بە 78 دۆلار و 41 سەنتە و بەڕێژەى 0.33% توشى دابەزین هاتووە.
چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە ئاستێکى مەیلەو جێگیردا بە بەرزى مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر لە خانەى 83 دۆلارە، ئەو بەرزبوونەوەیەش زیاتر پەیوەستە بە ناسەقامگیرییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەت رووداوەکانى دەریاى سوور و بە ئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.