له‌سنوورى چه‌مچه‌ماڵ
مامۆستایه‌ك له رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆ، له‌سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و پۆلیسی هاتوچۆش هۆكارى رووداوه‌كه باس ده‌كات.
ئه‌وه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه، پیشەی مامۆستایە لە یەکێک لە خوێندنگە ئامادەیەکانی چەمچەماڵ و لە دایکبووی ساڵی 1984 بوو و خێزاندارە و نیشتەجێی قەزای چەمچەماڵە.
رووداوەکە، کاتژمێر 3:00ـی دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ، لە گوندی حەمک لەناحیەی تەکیەی جەباری بووە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو بە 964ـى وت “تەرمی کەسێک بە مردوویی هێنرایە نەخۆشخانەكه‌یان و دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوه”.
وتیشی “دوای رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرا.
شۆڕش ساڵح جاف رێپێدراوی هاتوچۆ بە 964ـى وت “ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ، گوایە لەدەستی وەریگرتوە، تیمێکی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە رێگاوەن بۆ شوێنی رووداوەکە بۆ هێڵکاری و هۆکاری ڕوداوەکە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن