پلانەکە گەورەترە

بۆ یەکەمجار پێشبرکێی ئۆفرۆد لە سەرسنگ ئەنجامدرا

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ شەممە، بۆ یەکەمجار پێشبڕکێی یاریی ئۆفرۆد لە ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی بەڕێوەچوو، زیاتر لە دوو هەزار کەس چوونە سەرسنگ بۆ بینینی پێشبڕکێیەکە.

بە بەشداریی 14 ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیەکە کرا، کە تەنیا خەڵکی قەزای ئامێدی بەشدارییان کرد.

سابیر بەرگارەیی، رێکخەری پێشبڕکێیەکە بە 964ی وت، یەکەمجارە ئەم جۆرە پێشبڕکێیە لە ئامێدی بەڕێوەدەچیت، ئامێدی ناوچەیەکی شاخاوییە و زۆر گونجاوە بۆ ئەم جارە یارییانە.

وتیشی، تەنیا خەڵکی قەزای ئامێدی بەشدارییان کرد، بۆ ئەم پێشبرکێیەش سێ سەرکەوتوو خەلات کران، بەڵام خەڵات بە هەموو بەشداربوویان دەدەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پلانیاندایە پێشبڕکێی ئۆفرۆد فراوانتر بکەن و بۆ هەفتەکانی داهاتوو لەسەر ئاستی قەزا و پارێزگایەکانیش ئەنجامی بدەن.

964دەزانیت، لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە ناحیەی مانگێش هەفتانە پێشبڕکێی ئۆفرۆد ئەنجامدەدرێت، بەڵام یەکەمجارە لە قەزای ئامێدی ئەنجامدرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سازکردنی سه‌یاره‌ی (باگی) تایبه‌ت به (ئۆفرۆد) له لایه...

سازکردنی سه‌یاره‌ی (باگی) تایبه‌ت به (ئۆفرۆد) له لایه‌ن دوو لاوی بوکانی