مەترێکی ماوە سەڕێژبکات
دوو ئامۆزا لەناو پۆندێکدا ئاوی بارانی ئەمساڵیان کۆکردوەتەوە
964+
سیروان خورشید
دوو جوتیار کە ئامۆزای یەکن و خەڵکی گوندی سپێ سەرن لە ناحیەی ئاوەسپی سەر بە قەزای کفری، لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکەی خۆیان پۆندێکی گلدانەوەی ئاویان دروستکردووە و مەترێکی ماوە سەرڕێژ بکات.
بارانی ئەمساڵ داهاتێکی باش ئاوی بۆ ئەوان هێناوە، ئەو ئاوەی گلیان داوەتەوە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەکاری دەهێنن و چاوشیان لەوەیە پەلەوەر و ئاژەڵە کێوییەکان تینوێتی پێ بشکێنن.
بورهان عەلی، یەکێک لە جوتیارەکانە و قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێت، هاوین لەم ناوچەیە ئاو بە زەحمەت دەستدەکەوێت، ئەو پۆندەی دروستمان کردووە 300 مەتر درێژییەکەیەتی و زیاتر لە شەش مەتر قوڵییەکەیەتی، بەبێ گرفت دەتوانین بۆ کشتوکاڵ بەکاری بهێنین و دەشتوانین بیکەین بە حەوزی ماسی.
کلیک لە ڤیدیۆکە بکە، تا تەواوی قسەکانی ببیستی و سەیری دیمەنەکان بکەیت؛
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا