وێنەیەک لە وەرگەڕانی پیکابەکە. فۆتۆ: راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان
لە کوێ؟
هه‌شت كه‌س له رووداوێكی هاتوچۆدا بریندار بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە رووداوێکی هاتوچودا لەسەر رێگای ناحیەی شێخ تەویل له گه‌رمیان، هه‌شت كه‌س بریندار بوون.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو روویداوه و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە هەشت کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، برینداره‌كان شۆفێری پیكان نیسانێك و حه‌وت سه‌رنشین بوون، سەرجەمیان گواسترانه‌وه نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئه‌حمه‌د کەلاری لە باوەنور بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە لایەن تیمی هاتوچۆە دەستیپێکردووە.