مامۆستاکە چی دەڵێت

باوکێک: “لەسەر نەزانینی پێناسەیەک سێ زلەی لە منداڵەکەم داوە”

964+

توانا نەقی

باوکی منداڵێک ڤیدۆیەکی بۆ 964 ناردووە لە ناحیەی شەمامک کە گوایە مامۆستاکەی لە پۆلدا لێی داوە و دەموچاوی شین کردووەتەوە لەسەر نەزاینی پێناسەیەک.

964 بەدواداچونی بۆ لێدانی ئەو قوتابییە کرد و لەگەڵ باوکی منداڵەکە و یاریدەدەری قوتابخانەکە و خودی ئەو مامۆستایەی کە زلەی لە قوتابیەکە داوە، قسەیان کردووە.

باوکی منداڵەکە بۆ 964 وتی، منداڵەکەم پۆلی پێنجی بنەڕەتییە و لەسەر نەزانینی پێناسەیەک مامۆستاکەی زلەی لێداوە و دەموچاوی شین کردووەتەوە.

وتیشی، “چووەمە قوتابخانەکەی و وتم بۆ ئاواتان لە منداڵەکەم کردووە، ئەگەر وانەی نەزانیوە راسبی بکەن، نەک لێی بدەن، بەڕێوەبەرەکەش وتی بڕۆ شکات بکە و چیت لەدەست دێ بیکە.

باوکی منداڵەکە دەشڵێت، “ئێمە دەچین لە پەروەردە سکاڵا تۆمار دەکەین لەسەر ئەو مامۆستایە”.

رووداوەکە لە قوتابخانەی دووسەرەی فەتاح بووە لە ناحیەی شەمامکی سەر بە هەولێر.

س. م، ئەو مامۆستایەی کە لە قوتابییەکەی داوە بە 964ـی وت، ” من یەک زلەی هێواشم لێداوە لەسەر وانەش نەبووە بەڵکو لەسەر هاروهاجی بووە و بەهیچ شێوەیەک وام لە دەموچاوی ئەو منداڵە نەکردووە”.

وتیشی، “هاوڕێی منداڵەکە خۆی وتویەتی کە کەوتووە و قەڵەم چووە بە چەناگەیدا و زامداری کردووە، روومەتیشی لەگەڵ هاوڕێکەی خۆی وای لێهاتووە، نەک بە زلەی من وای لێ هاتبێت”.

مامۆستاکە دەشڵێت، من لەسەر ئەوەی کە نابێت لە قوتابی بدرێت و زلەیەکی هێواشم لێداوە داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام من بۆ پەروەردەکردنی باش هەوڵ لەگەڵ قوتابییەکانم دەدەم”.

مامۆستا مەجید یاریدەدری بەڕێوەبەری قوتابخانەی دووسەرەی فەتاح لەسەر ئەو بابەتە بۆ 964 وتی، بەڵی ئەو مامۆستایە زلەیەکی لەو قوتابییە داوە، چەندین جار بە مامۆستاکانمان وتووە نابێت زلە و توندوتیژی بەکار بهێن.

وتیشی، قوتابی دەبێت بە نمرە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، نەوەک بە لێدان و دەبێت ئەو مامۆستایە هەرچەندە بە هێواشیش لێدانی بەکار هێنابێت، داوای لێبوردن بکات.

لە بەردەڕەش.. بەڕێوەبەرێک بە توندی لە قوتابیەک دەدات

لە بەردەڕەش.. بەڕێوەبەرێک بە توندی لە قوتابیەک دەدات