تا مانگی 9ـی ئەمساڵ

تاپۆکردنی خانوە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان بەردەوامە

964+

توانا نەقی

لیژنەی تاپۆکردنی خانوە زیادڕۆکان لە دەربەندیخان بەردەوامن لە کارەکانیان و داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن پێشتر داواکاریان پێشکەش کردوون سەردانیان بکەن لە شارەوانی.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، واژووی چەندین مامەڵەی هاوڵاتیان کراوە بۆ تاپۆکردنی خانوی زیادەڕۆ و قەرەبووی سێ خانو خراوەتەوە کە بەر ماستەرپلانی شار کەوتوون.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، تاوەکو مانگی 9ـی ئەمساڵ کات ماوە ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی تاپۆیان کردووە سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ئەوەی خانوەکانیان بۆ تاپۆ بکرێت.

وتیشی، تا ئەو کاتە دیاری کراوە دەبێت سەرجەم خانووەکان تاپۆ بکرێن و ئەو خانوانەشی دەکەونە بەر پرۆژەی شارەوانی دەڕوخێندرێت و خاوەنەکانیان بە تیروپشک زەوییان پێدەدرێت وەک قەرەبووکردنەوە.

تاپۆکردنەکە ئەو خانوانە دەگرێتەوە کە تاوەکو رێکەوتی 31.12.2020 دروستکراون و لە دوای ئەو کاتە هەرکەسێک دروستی کردبێت دەڕوخێندرێت و هیچ قەرەبوویەکێش وەرناگرێتەوە، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

خانووە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان تاپۆ دەکرێن

خانووە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان تاپۆ دەکرێن