لۆگۆی زانکۆی سەڵاحەدین بەسەر باڵەخانەی زانکۆکە دەردەکەوێت. وێنە:964+
بڕیاری لێدراوە
دەرماڵەی مانگی شوباتی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دابەش دەکرێت
964+
فەهمی نەبی
زانکۆی سەڵاحەدین هەموو رێکارە کارگێڕییەکانی دابینکردنی دەرماڵەی مانگی شوباتی ساڵی پاری تەواو کردووە و بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت، ئەمەش بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لەو زانکۆیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.2.2024 سەرچاویەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ی وت، هەموو ئامادەکاریەکی دەرماڵەی مانگی شوباتی 2023 تەواو کراوە، تەنیا چاوەڕوانی خەرجکردنی بڕی پارەی پێویست دەکرێت لەلایەن بانکەکانەوە.
ئەوەشی وت، بڕیاری خەرجکردنی هەیە، تەنیا لەسەر کات وەستاوە و بەمنزیکانە دەرماڵەکە دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، لەبەرئەوەی ژمارەی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین بەراورد بە زانکۆکانی دیکە ژمارەی زیاترە، بۆیە ئەگەر لە زانکۆیەکی تر چەند دەرماڵەیەک دابەشکرابێت، هۆکاری ئەوەی لەزانکۆی سەڵاحەدین دوا دەکەوێت بۆ ژمارەی زۆری خوێندکاران دەگەڕێتەوە.
دواینجار خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دەرماڵەیان وەرگرتبێت، مانگی 12ی ساڵی رابردوو بوو کە دەرماڵەی مانگی یەکی ئەو ساڵەیان وەرگرت.
بەگوێرەی ئەو داتایەی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ی داوە، ژمارەی خوێندکاران لەو زانکۆیە 27 هەزار خوێندکار دەبێت.