له یادی به‌قه‌زابوونی كه‌لاردا
گه‌رمیان خه‌ون به پارێزگابوونەوە ده‌بینێت
964+
میلاد جەلال
قایمقامی كه‌لار رایگه‌یاند، خه‌ون به‌وه ده‌بینن ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ببێت به پارێزگا و كه‌لاریش ناوه‌ندی پارێزگاكه بێت.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د له ساڵیادی 54 ساڵه به‌قه‌زابوونی كه‌لاردا بۆ 964 ئاشكرای كرد، كاریان بۆ ئه‌وه كردووه ئیداره‌ی گه‌رمیان بكرێت به پارێزگا و پێشتر ئیمزایان بۆ كردووه‌ته‌وه و كه‌مپه‌ینیان كردووه.
وتیشی، خه‌ونی هه‌موو گه‌رمیانییه‌كانه ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان ببێته پارێزگا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و فاكته‌رانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌دا هه‌یه، له گه‌رمیانیشدا هه‌یه.
ئه‌م قسانه‌ی قایمقامی كه‌لار له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ 54 ساڵ به‌سه‌ر به‌قه‌زابوونی كه‌لار تێده‌په‌ڕێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا