لەگەڵ مانگی پێشوو چەند هەرزان بووە؟

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ ئەم مانگە هەرزان بووە

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە شاری سلێمانی بۆ مانگی دوو راگەیەندرا و بۆ هەر کیلۆواتێک بڕی 254 دینار دیاری کراوە، لەکاتێکدا مانگی رابردوو نرخی کیلۆواتێک 270 دینار بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی موەلیدەی ستییەکان ئامادە کراوە نرخەکە دیاری کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، نرخی هەر کیلۆواتێک بۆ ئەم مانگە 16 دینار کەمیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم سیتییەکانی ئاگادار کردووەتەوە بەو نرخەوە پابەند بن، “بە پێچەوانەوە هەر پڕۆژەیەک لەو نرخە زیاتر وەربگرێت رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.

دانیشتوانی سیتییەکان بەردەوام ناڕەزایەتییان لە بەرزیی نرخی کارەبا هەبووە و بەڕێوەبەرایەتیی کارەباش بەڵێنی هەرزانکردنی پێدابوون.

یەکەکانى نیشتەجێبون دەکرێن بە

یەکەکانى نیشتەجێبون دەکرێن بە "سوکنا"