زیاتر لە 100 دوکان سووتاون
ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لیژنەی بۆ پێکهێنرا
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی لەنگەی هەولێر بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، لیژنە پێکهێنراوە هەم بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و هەم بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان.
ئەمڕۆ بەیانی چوارشەممە، کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964 وتی، بە دوو کاتژمێر و 45 خولەک توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و زیاتر لە 100 دوکان سووتاوە.
دەشڵێت، جارێ هۆکارەکە نازانن دەبێت ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە دەری بخەن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە و ئەوەی گرنگە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە زیانەکان تەنیا مادی بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی