له‌ هه‌رێمى كوردستان نییه‌

یه‌كه‌مین بانكى رووه‌كى له‌ سۆران دروست ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تا ئێستا بانكى رووه‌كى له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌، له‌ سۆران پلانێك هه‌یه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین ناوچه‌ بانكێكی لەمجۆرە دروست بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى  كشتوكاڵى سۆران، ناوەندى توێژینەوەى گەشەپێدانى کشتوکاڵى داده‌مه‌زرێنێت و له‌ناو ئه‌م ناوه‌نده‌ش بانكى رووه‌كى یه‌كێك له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تى.

کامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى ئیداره‌ى سۆران، بۆ 964 ئاشكراى كرد له‌ هه‌ردوو گوندى به‌رزێوه‌ و ره‌ژدوور ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌كه‌یان داده‌مه‌زرێنن.

وتیشی “بانكه‌ رووه‌كییه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندیى پاراستنى تۆوه‌كانى ده‌بێت به‌ گشتى، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵییه‌ له‌ سنووره‌كه‌مان”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964 تا ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان بانكى رووه‌كى نییه‌.

پێشتر، عه‌بدولغه‌فور مه‌لاته‌ها، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى دارستان و پاوانى هه‌ولێر به‌ 964ـى وتبوو، چه‌ند جارێك به‌ نووسراوى فه‌رمى، حكومه‌تى هه‌رێمیان له‌ دروستكردنى بانكى رووه‌كى بۆ‌ هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه”‌.

له‌ رابردوودا، چه‌ند جارێك لیژنه‌یه‌كی پشكنین له‌ به‌غداوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند جۆره‌ تۆوێكی گژوگیا و رووه‌كه‌كانیان بردووه‌ و له‌بانكى رووه‌كى خۆیان پاراستوویانه‌.

لیژنه‌یه‌كی كشتوكاڵى به‌غدا پشكنین بۆ گژوگیاى پیرما...

لیژنه‌یه‌كی كشتوكاڵى به‌غدا پشكنین بۆ گژوگیاى پیرمام ده‌كات