بۆ ته‌شه‌نه‌ی كرد؟
ئاگره‌كه‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردن ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی زانیارییه‌كانی 964 تا ئێستا نزیكه‌ی 50 دوكان له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتاون، ئاگره‌كه‌ش به‌ره‌و كۆنتڕۆڵ كردن ده‌چێت.
ئاگره‌كه ئه‌م ئێواره‌یه 27.2.2024 زیاتر له كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگیرسا.
په‌یامنێری 964 له‌وێیه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 50 دوكان سووتاون، كه دوكانی كه‌مالیات و كه‌لوپه‌لی منداڵانن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌ری بازاڕ و ئاگره‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سێ دیواری گه‌وره‌ی پشته‌وه‌ی بازاڕه‌كه رووخێنران، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه ناوه‌وه و ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
جیا له‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و خاوه‌ن دوكانه‌كان خه‌ریكی رزگاركردنی كه‌لوپه‌لی دوكانه‌كانی دیكه‌ن.
هۆكاری ئاگره‌كه و ته‌شه‌نه‌كه‌ی چییه؟
تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه دیار نییه و به‌رگری شارستانی هیچ زانیارییه‌كی نه‌داوه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بێت، هه‌روه‌ها پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م بایه به‌هێزه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه له هه‌ولێر هه‌ڵی كردووه، هۆكارێك بووه بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان و خاوه‌ن دوكانه‌كانی دیكه، خه‌ریكی رزگاركردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی ناو دوكانه‌كانن و به ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وێن.
پارساڵیش له 28.6.3023 عەرەبانەکانی سەر شەقامی 100 مەتری له‌به‌رده‌م لەنگەی هەولێر گڕیان گرت و سووتان، به‌ڵام نه‌هێڵدرا بگه‌نه دوكانه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2018 بازاڕه‌كه نزیكه‌ی به ته‌واوی سووتا و 1200 دوكان بوونه قه‌ره‌برووت، كه زیانێكی زۆری هه‌بوو.