هەفتەیەکە

هەورە بروسکە کارەکانى فەرمانگەى کارتى نیشتمانى قوشتەپەى راگرتووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆى هەورە بروسکەوە، ماوەى هەفتەیەکە کارەکانى فەرمانگەى ناسنامە و کارتى نیشتمانى قوشتەپە راگیراوە.

یوسف ناسیح، بەڕێوەبەرى فەرمانگەکە بە 964ـى وت،”پێنج شەممەى رابردوو، بەهۆى هەورە بروسکەوە هێڵى ئینتەرنێتى ئەو ئامێرەى مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەنێرێت بۆ بەغداد، وەستاوە و بەهۆیەوە کارەکانى راییکردنى هاوڵاتییان وەستاوە”.

دواى ئەوەى فەرمانگەکە، بەڕێوەبەرى کارتى نیشتمانى هەولێر ئاگادار دەکەنەوە و نوسراو دەکەن بۆ بەغداد، بە وتەى یوسف ناسیح، بڕیارە سبەینێ لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغداد، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە سەردانیان بکەن.

بەوتەى بەڕێوەبەرەکەى، فەرمانگەى ناسنامە و کارتى نیشتمانى قوشتەپە، رۆژانە مامەڵە بۆ 100 هاوڵاتى سنورەکە رایى دەکەن.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

باران و هەورە بروسکە 15 گوندی ناحیەی مەزنێی بێ کارە...

باران و هەورە بروسکە 15 گوندی ناحیەی مەزنێی بێ کارەبا کردووە