سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە بەغدا، فۆتۆ: سەرۆکایەتیی کۆمار
دێته كوردستان؟
سه‌رۆكی ئه‌رمینیا گه‌یشته به‌غدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه “دووشه‌ممه 26.2.2024 سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ڤاهاكن خاچاتوریان گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن پێشوازیی كرا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌رمینیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی عێراقی كردووه و بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوله‌تیف ره‌شید رێوڕه‌سمی پێشوازی له كۆشكی به‌غدا بۆ ساز بكرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی ئه‌رمینیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، 964 په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
له كۆنفرانسی ئاسایش له میونشن، لە 24.1.2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگه‌یاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بواری ئابووری و بازرگانی گفتوگۆ کراوە.
پێشتر له 23.11.2023 سه‌رۆك كۆماری عێراقیش سه‌ردانی ئه‌رمینیای كرد.