لە زاخۆ

قوتابییەک بە چەقۆ کوژرا

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان دوو قوتابی، کە دەگوترێت هاوڕێی یەکترن، یەکێکیان ئەویتری بەر چەقۆ دا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخوشخانە، گیانی لەدەست دا.

قوتابییەکە کوژاوەکە خەڵکی شنگالە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ی 964، قوتابییه‌كان له‌ قوتابخانه‌ی هه‌ڤوتن له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌باسی و ئه‌وه‌ی كوژراوه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌.
هه‌روه‌ها په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بە 964ی وت: “دوای گەیاندنی قوتابییەکە بە نەخۆشخانە، پزیشکەکان زۆر هەوڵیان دا گیانی رزگار بکەن، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا”.

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، لە دەرەوەی قوتابخانە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە و دواتر یەکێکیان دوو چەقۆی لەویترداوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: هێزە ئەمنیەکان و کەسوکاری بکوژەکە بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن و تاوەکو رادەستی دادگا بکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە