ئەو پیکابە دارەی کە دەستینەسەردا گیراوە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لەسەر دار بڕین و بیرلێدان
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش کەسی لە ناحیەی بازیان و تەکیە راگەیاند و دەڵێت، بە نایاسایی بیریان لێداوە و داری سروشتیان بڕیوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2.204، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەوانەی لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون لە بازیان دوو کەسن، دوو ئامێری بیرهەڵکەندنیان پێبووە لەگەڵ تراکتۆرێک کە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو کەسانەشی کە لە بازیان لەسەر دار بڕین دەستگیر کراون سێ هاوڵاتین سەرقاڵی بڕینەوەی سوورە چنارێک بوون، کەسێکی دیکەش لە تەکیە بە هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە کە یەک پیکاب داری تەڕی بڕیوەتەوە.
پیکابێک بە داری تەڕەوە لەگەڵ دوو تەنیەک کە بە دار بڕەکان بوون، دەستیان بەسەردا گیراوە، هێمن کەمەرخان وای وت.
“هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوامن لە رێگریکردن لەو دیاردەیە، بەڵام هەندێک هاوڵاتى بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى هەوڵى شێواندنى ژینگە دەدەن”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وا دەڵێت.
بەپێی رێنماییەکانی دەستەی ژینگەی هەرێم، بڕینی هەر دارێکی تەڕ سزاکەی 500 هەزار دینارە.