زانکۆکانى گەرمیان و راپەڕن ماون

بەغداد دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەرکرد

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، دانپێدانانى بۆ زانکۆى چەرموو دەکرد، لەمەودوا دەرچووانى ئەو زانکۆیە دەتوانن بڕوانامەکانیان تصدیق – پشتڕاست) بکەن و لە دەرەوەى وڵات بەکارى بهێنن).

هەڵەت رەشید، سەرۆکى زانکۆى چەرموو بە 964ـى وت،”لەمەودوا بە مەبەستى خوێندن لە دەرەوەى وڵات یـان هەر مەبەستێکـى دیکە، دەرچووانى زانکـۆی چـەرموو بڕوانامەکانیان لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق تەسديقى بۆ دەکرێت، بۆیە دەتوانن سەردانی نووسیـنگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمـانی بکەن بۆ پشتڕاستکردنی بڕوانـامەکان”.

بە وتەى سەرۆکى زانکۆى چەرموو، لە ماوەى رابردوودا بەهۆى ئەوەى زانکۆى چەرموو لاى وەزارەتى دەرەوە دانپێدانانى نەبوو، بۆیە ئەگەر دەرچوویەکى ئەو زانکۆیە داواى بڕوانامەکەى بکردبایە بۆ ئەوەى لە زانکۆیەکى دەرەوە بخوێنێت یان وەک بەڵگەنامەیەکى فەرمى بەکاریبهێنێت، وەزارەتى دەرەوە پشتڕاستی بڕوانامەکەى بۆ نەدەکرد، ئەوەش ببووە کێشە، چونکە دەرچووەکە نەیدەتوانى لە دەرەوەى وڵات سوود لە بڕوانامەکەى ببینێت.

وەک ئەوەى هەڵمەت رەشید باسى کرد، لەو کاتەوەى بووە بە سەرۆکى زانکۆى چەرموو، زۆر هەوڵیداوە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە، ئەوە بوو ماوەیەک لەمەوبەر کێشەکە چارەسەر بوو و حەوت دەرچووش لە وەزارەتى دەرەوە بڕوانامەکانیان بۆ تەسدیق کراوە و لەمەودوا زانکۆى چەرموو لە لیستى زانکۆ دانپێدانراوەکانى عێراقدایە.

زانکۆى چەرموو دەکەوێتە شارى چەمچەماڵ، لە 13 بەش و سێ کۆلێژ پێکدێت و لە ئێستادا ژمارەى خوێندکارەکانى نزیکەى 1500 خوێندکارە.

دواى دانپێدانان بە زانکۆى چەرموو، لە ئێستادا تەنیا دوو زانکۆى حکومى ماوە، کە لاى وەزارەتى دەرەوە دانپێدانانیان بۆ نەکرابێت، ئەوانیش زانکۆى راپەڕین و گەرمیانن، هەرچەندە زانکۆى راپەڕین دانپێدانراوى مەرجدارى بۆکراوە و دواى چارەسەرکردنى ئەو کەموکورتیانە دانپێدانانى بۆ دەکرێت.

سبەی لە لەزانكۆی چەرموو پشووە

سبەی لە لەزانكۆی چەرموو پشووە