هەواڵەکان
قوتابیانی پۆلی 12 هەڕەشە دەکەن و خوێندنی ئینگلیزییش زۆر زیاد بووە
964+
ژووری هەواڵ
ژمارەی ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی بە زمانی ئینگلیزی لهههرێمی كوردستان لهزیادبوونێكی فراواندایه و تهنانهت له ماوەی شەش ساڵدا ژمارهیان بۆ دووهێنده بهرزبووهتهوه.
ئهمه قسهى مامۆستایهكى زانكۆیه و بۆ تێزی دکتۆراکەی توێژینەوەیەكی زانستی ئەنجامداوە لهناو ئه و توێژینهوهیهیدا ئهم زانیارییانه ئاشكرا دهكات.
بهپێی توێژینەوەکە لهساڵى 2016 ژمارهى ناوهندهكان 266 ناوهند بووە، بەڵام ساڵی 2022 ئەو ژمارەیە دووهێندهى لێهاتووهو بۆ 455 ناوهندى خوێندن بهرزبووهتهوه.
سوداد رەسوڵ مامۆستای زانكۆ بۆ 964ـى وت، ههموو داتاكانى لە وەزارەتی پەروەردە وەرگرتووو و فەرمین و دهشڵێت “ئەمەش وا دەکات قوتابی زمانی دایکی بیربچێتەوە”.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت ئەو قسانە راست نییە کە باس لەوە دەکات پارەمان لێبڕاوە، بە بێ خەم بەشی موچەی هەموو فەرمانبەران و خانەنشینان پارەمان هەیە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت هەندێ کەسایەتی سیاسی و میدیایی وتویانە گوایە نەختینەمان لێ بڕاوە بۆ دابینکردنی موچە، ئەمە وانییە، بەشی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی پارەمان هەیە، ئاماژەی بەوەش داوە بڕیاریانداوە رۆژانی هەینی و شەممەش دەوام بکەین بۆ ئەوەی دابەشکردنی موچە دوانەکەوێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لەو روونکردنەوەیەدا هیچی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نەوتووە کە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پابەندکراوە دابینی بکات.
قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەی لە قهڵادزێ گردبوونەوە و داوای زیادکردنی کاتی خوێندن و کەم کردنەوەی مەنگەجی خوێندن دەکەن بۆ ئەوەی پێ رابگەن.
یەکێک لە قوتابیەکان بۆ 964ـی وت، ئەوان بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە دواکەوتوون و بۆیە داوای زیادکردنی و درێژکردنەوەی کات دەکەن و لە پاڵ ئەوەشدا مەنهەج کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی فریا بکەون تەواوی بکەن.
یەکێکی دیکە لە قوتابیەکان دەڵێت، ئەوان بۆ باجی دواکەوتن بدەن ئەگەر وا بڕواو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە بەشداری تاقیکردنەوەی وزاری ناکەن.