لە رانیە

ژینگەپارێزان گردبوونەتەوە و دەڵێن: کۆمپانیا موچەی 100 رۆژی پێ نەداوین

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ژینگە پارێزانی سنوری ئیدارەی راپەڕین لەبەردەم باخی گشتی رانیە گردبوونەتەوە و دەڵێن: موچەکەمان 300 هەزار دینارە کەچی 100 رۆژە وەرماننەگرتووە.

یەکێک لەو ژینگەپارێزانە دەڵێت، “سێ مانگە موچەکەم وەرنەگرتووە، 600 هەزار دینار قەرزارم و حاڵم زۆر خراپە”،

بەوتەی ئەو ژینگەپارێزانە حکومەت پارە بۆ کۆمپانیا دابین ناکات و ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکە نەتوانێت لەکاتی خۆیدا موچەکەنیان پێبدات.

لەماوەی رابردوودا چەند جارێک ژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەی راپەڕین مانیان گرتووە و بۆ ماوەی چەند مانگێک هیچ خۆڵ و خاشاکێکی ناوچەکەیان کۆنەکردوەتەوە، لە گردبوونەوەی ئەمجارە داوا دەکەن موچەکانییان پێبدرێت.

سێ رۆژە ژینگەپارێزانى دوکان بایکۆتیان راگەیاندووە

سێ رۆژە ژینگەپارێزانى دوکان بایکۆتیان راگەیاندووە

سەندیکای کرێکاران: مامەڵەی هەندێک کۆمپانیا لەگەڵ ژینگ...

سەندیکای کرێکاران: مامەڵەی هەندێک کۆمپانیا لەگەڵ ژینگەپارێزان گونجاو نییە