کۆمەڵیک گەنجی ناوگردان دەردەکەون لەکاتی چاندنی دار لە دەروازەی گوندەکەیان. وێنە:لاپەڕەی رێکخراوی ئایندە.
داری پەڵکیان چاندووە
کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش رێگای گوندی ناوگردان سەوز دەکەن
964+
فەهمی نەبی
کۆمەڵێک هاوڵاتی گوندی ناوگردن لە ئەوروپا پارەیان کۆکردەوەتەوە بۆ سەوزکردنی گوندەکەیان، لەم رۆژانە نزیکەی 10 گەنجی خۆبەخشی ناوگردان بەو پارەیە 65 داریان کڕیوە و دەستیانکردوە بە چاندنیان لە دەرەوازەی گوندەکەیان.
بەختیار عەبدولکەریم ئەندامی ئەنجومەنی ناوگردان بۆ 964 دەڵێت، ئەو دارانەی چێندراون داری پەڵکە و لە نەمامگەکانی هەڵەبجە کڕاون، گەنجانی گوند خۆبەخشانە ئەو کارەیان ئەنجامداوە و ئەو پارەیەی تەرخانکراوە هەر لەلایەن گەنجانی گوندی ناوگردان بووە لە ئەوروپا.
ئەوەشی وت، جگە لەوەی هەر دارێک بە 17 هەزار کڕاوە سیستمی ئاودانیش بۆ دارەکان دانراون، جگەلەوەی پەرژین بۆ دارەکان دروستکراوە بۆ پاراستنی لە ئاژەڵ.
گوندی ناوگردان دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و سەربە قەزای سەیدسادقە.