حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئیسرائیل یەکەیەکی نوێ پێکدەهێنێت و حوسییەکانیش دەڵێن نابێت کەشتی تێپەڕێت

964+

ژووری هەواڵ

حوسییەکان لە بەیاننامەیەکی نوێدا دەڵێن: رێگری دەکەین لە تێپەڕبوونی کەشتیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبی.

بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت: لە باکور ئامانجێکی سادەمان هەیە، ئەویش گەڕاندنەوەی دانیشتوانە گەر پێویست بوو بە رێگەی سەربازی یاخود بە ڕێگەی سیاسی ئەگەر بکرێت.

میدیاکانی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل یەکەیەکی نوێی سەربازیی یەدەگ پێکدەهێنێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی.

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلیەوە، حکومەتی جەنگی ئیسرائیل هیچ پلانێکیان نییە بۆ گواستنەوەی ئاوەرەکانی رەفەح بەر لە هێرشکردن، لەکاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، سەرکردە سەربازییەکانم راسپاردووە کە پلانێک دابرێژن بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان.

حیزبوڵڵا دەڵێن: بە چەکی شیاو و گونجاو ئامێرێکی سیخوڕیمان لە شوێنی بیرکات ریشەی ئیسرائیل کردە ئامانج و لێدانی ڕاستەوخۆمان بەدەست هێنا.